هونەر
شیرین خه‌ون به‌ براد پیته‌وه‌ ده‌بینێت و ده‌یه‌وێت سه‌ما بكه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی دیاری میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب پاش جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ پرۆگرامێكی سه‌ری ساڵ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌داته‌وه‌.

له‌ دیمانه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێ ده‌ده‌ن كه‌ حه‌ز بكات له‌ نزیكه‌وه‌ بیاناسێت، له‌ وه‌ڵامدا شیرین عه‌بدولوه‌هاب براد پیت ئه‌كته‌ری جیهانی هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌ڵێت "چونكه‌ ئه‌و له‌ هیچ تێناگات و روونكردنه‌وه‌ی ناوێت ته‌نها ره‌نگه‌ نازم هه‌ڵبگرێت و سه‌ماش بكه‌ین پێكه‌وه‌".
شیرین  باسی‌ له‌وه‌ش كرد به‌ دوو منداڵ هێشتا رازی نییه‌ و هیوا ده‌خوازێت منداڵی زۆری هه‌بێت، چونكه‌ خۆشترین رۆژی ژیانی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌یه‌تی.
شیرین ده‌رباره‌ی كێش و شێوه‌ی له‌شولاری و قژی له‌ ئێستادا ده‌ڵێت «من ته‌ندروستم و جه‌سته‌م عه‌یبی نییه‌ و جوانه‌، خانمێتی ته‌نها به‌ قژ نییه‌، هیوایه‌كیشم به‌خشی به‌ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ كه‌ قژ هێنده‌ گرنگ نییه‌».

شیرین باس له‌وه‌ش ده‌كات دوای جیابوونه‌وه‌ی و تێپه‌رینی ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ ژیانی 8 جار مێشكی شتووه‌ته‌وه‌ و ئێستا نرخی خۆی ده‌زانێت و گه‌رم بووته‌وه‌ له‌ باوه‌شی ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆشیانده‌وێت.
133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/3/2022 9:01:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ