کۆمەڵایەتی
لەبەر خۆت واز لەم ڕەفتارانەت بهێنە
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
لەدەست پێکی ساڵی نوێ وە ، وازهێنان لە هەندێك رەفتار و هه‌ڵسوكەوت و بیركردنەوە هێزی زیاترت پێدەبەخشێت بۆ ساڵی نوێ.

ئیتر  واز لەم رەفتارانە بهێنە.

1. نیگەرانی بۆ رابردو
 سەركەوتو نابیت ئەگەر لە رابردودا بمێنیتەوە .

2. بەڵێن شکاندن
كاتێك بەڵێنێك دەشكێنیت ئەوە تەنها بەڵێنەكە نییە كە دەشكێت، بەڵكو كەسایەتی خۆشتە لەگەڵیدا، هەربۆیە ئەوە رەفتارێكە پێویستە بەزوترین كاتی وازیلێبهێنیت.

3. سەرقاڵبون بە ژیانی كەسانی دیكەوە
ژیانی تۆ تەنها دەربارەی خۆتە، ژیانی كەسانی دیكەش دەربارەی خۆیانە، لەبری خۆسەرقاڵكردن بە كەسانی دیکەوە سەرقاڵی خۆت بە.

4. خۆبەراوردكردن بە كەسانی دیكە
هەرگیز ناگەیت بەوە كە دەتەوێت ئەگەر خۆت بەراوردی كەسانی دیكە بكەیت.

5.جددی بون
پێویست نییە هەمو كات شتەكان بە جددی وەربگریت، بەوشێوەیە ناتوانیت خۆشی لە ژیانت ببینیت.
40 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/1/2022 12:59:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ