ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی ماتۆڕسکیل
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ماوەیەکە دیاردەی رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەوە بەدیدەکرێت کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هاتووچۆیە و مەترسی دروست بوونی رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکات.
هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات کە خۆیان لەم جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن، هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت.
هەروەها داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانییەوە یان ژمارە (۱٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.
|