ترافیک
لەمەودوا مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.

‎عەقیدی هاتووچۆ (بەختیار محمد) وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: بەپێی بەیانی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاوڵاتیان، كە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە.

‎لەبەر ئەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەكەین  كە خوازیاری بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین لە بەرواری (3/1/2022)وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.

181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/22/2021 8:22:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ