بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئاڕاسته:به‌هار ئه‌حمه‌د
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان ئەگەر دەیانەوێت تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ باریک پێویستە یان مۆڵەتی شۆفێرییەکەیان بکەنە نێودەوڵەتی یان دەفتەری گومرگی دەربکەن.
ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی تابلۆكان له بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، "هاوڵاتیان دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ نێوده‌وڵه‌تی (تابلۆی باریک) و هەر کەسێک خوازیار بێت پێویسته یان مۆڵه‌تی شۆفێرییهكهیان بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تی، یاخود ده‌فته‌ری گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ده‌ربكه‌ن".
وتیشی، "رسوماتی ئه‌و جۆره تابلۆیه ٥٥ هه‌زار دینارە و بهسهرچونهكهشی وابهستهیە به به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌كه یان ده‌فته‌ری گومرگییه‌كه ، دوای به‌سه‌رچوونیان رۆژانه بڕی ٥٠ هه‌زار دینار غرامه‌ی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەدرێت."
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه، "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م جۆره تابلۆیه بخاتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی پێویسته هیچ جۆرە سزایه‌كی دارایی لەسەر نەمێنێت و هەمووی بیدات، پاشان تابلۆی باریكی پێده‌درێت، كه تابلۆی باریكی پێدرا تابلۆكه‌ی دیكه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه".
|