دۆسیە
بۆچی توندوتیژی دژ بە ژنان مەسەلەیەکی جیهانییە؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنانە، چالاکانی مافەکانی ژنان لە ساڵی ١٩٨١دا ئەو رۆژەیان بۆ رێز لێنان و رووبەڕووبووەنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان داناوە، لە ساڵی ١٩٩٩دا نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو رۆژەیان بۆ دەوڵەتەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و دامەزراوە نا حکومەیەکان بە هەلێک دەزانن بۆ ئەوەی لەم رێیەوە سوود لە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتی و پەروەردە بکەن.

 لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان قانونی لادانی توندنی تیژی جێ بەجێ کراوە، بەڵام بەوەشەوە ئامارەکان نیشانی دەدەن لە سەدا ٣٥ ژنان توندوتیژیان ئەزموون کردووە، ئەو ژمارەیە لە هەندێک وڵات بە لە سەدا ٧٠ دەگات، پەیوەست بە ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانەسەری دنیادا لە هەر سێ ژن یەک ژن توندوتیژی جنسی و جەستەیی ئەزموون کردووە.

زوتر لە رۆژی جیهانی لادانی توندوتیژی دژ بە ژنان. هەشتەگ(me too) لە تۆڕی ئینتەرنێت کەوتە رێ، ژنان لە سەرانسەری جیهان دا دەربارەی ئەزموونی توندوتیژیەکانی خۆیان نووسی و کە هەر یەک لەوانە تەنانەت بۆ یەک جاریش لە تەمەنیاندا ئەو توندوتیژەیان ئەزموون کردووە. بڵاوبونەوەی هەشتەگ، نیشانەی بەربڵاوی توندوتیژیی دژ بە ژنانە لە سەرانسەری دنیادا.

لەم رووەوە بە پێی ئامارەکان ٣٤ی لە سەدی ژنان لە ٢٨ وڵاتی ئەورپی، توندوتیژیان ئەزموون کردووە، بۆ نموونە لە وڵاتی ئوستوراڵیا، لە هەر سێ ژن، ژنێک ئەزموونی توندوتیژی فیزیکی هەبووە، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی ئەزموونی توندوتیژیەکانی دژ بە ژنان بە تایبەت لە وڵاتانی ئەوروپی و پێشکەوتوو، نیشاندەری ئەو مەسەلەیەیە کە دیاردەی توندوتیژی بە شێوەی سیستماتیک و یەک ئەلگوی زاڵ لە تەواوی جهیان بوونی هەیە. ئەو ئەلگوە بەگشتی بە هۆکاری مەزهەبی یان نەریتی نییە، بەڵکو لە ژێر کاریگەری پەروەردەیەکە، کە بە شێوەی جیهانی بوون دژ بە ژنان لە رابردووەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات بوونی هەبووە و لە نەوەیەکەوە بە نەوەیەکی تر دەگات.

بەشێک مەسەلەی ئەلگوی ئێستای توندوتیژی دژ بە ژنان لە لایەن پیاوانەوە بە جۆرێک لە سروشتی پیاوانە دەزانن کە زاتی پیاوان لەگەڵ جۆری ئەو هەستەی کە هەیانە دەتوانن توندوتیژی زیاتر دژ بە ژنان بکەن، ئەو باوەڕە واتە ئەلگوی دەسەڵاتدارێتی. کە بەشێوەیەکی زاتی لە پیاواندا بوونی هەیە، لە قبوڵکردنی پەروەردەی پێویست بۆ پیاوان رێگر دەبێت.

بەرەو پێش بردنی کڵێشە جنسییەکان تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپی و مۆدێرن، دیاردەی توندوتیژی کردووە بە شێوەیەکی جیهانی، لە راستیدا دەتوانین بڵێین کە گرنگترین هۆکاری جهیانی بوون توندوتیژی دژ بە ژنان. بەرەوپێش بردنی رەفتاری کڵێشەیی پیاوان و پەرەپێدانی کڵێشەکان لە دنیای ئەمرۆدا بە شێوەی جیاوازە.

لەگەڵ بوونی توندوتیژی ئێستا دژ بە ژنان لە دنیای ئەمڕۆدا، بەڵام زۆربەی وڵاتانی جیهان قانونی تایبەتیان بۆ لادانی زۆرترینی ئەو توندوتیژیانە جێگیرکردووە. لە ئوستوراڵیا دامەزراوە جیاوازەکانی چالاک لە حەوزەی ژنان و ئێنجی ئۆکانی پەیوەست بە ژنان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەگەڵ دەوڵەت هاوکاری دەکەن، لە وڵاتانی ئەوروپی قانونی پشتیوانی لە ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی پەیوەندی بە جێ پێگەی کۆمەڵایەتی تاک نییە، لایەنی کەم ١١٩ وڵاتی جیهان قانونی دژە توندوتیژی خێزانیان دەرکردووە.

 

سەرچاوە: سایتی بی بی سی فارسی  

303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2021 11:59:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ