هەواڵ
له‌ ئه‌مڕۆوه‌ وه‌زاره‌تێكی عیراق دەرگای دامەزراندنی كردوه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 وەزارەتی بەرگری عێراق خولێکی نوێی سەربازی راگەیاند بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی، دەرچوانی ھەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن بەمەبەستی دامەزراندن لە سوپای عێراق.

 

وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، سەرجەم دەرچوانی بەشەکانی زانستی، ئەدەبی، بازرگانی و پیشەسازی ئاگادار دەکەنەوە کە خولێکی نوێی سەربازی دەکرێتەوە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن  .

پێشکەشکردنی داواکاری تا 29ی ئەم بەردەوام دەبێت

باسی له‌وه‌شكردوه‌.، پێشکەشکردنی داواکاری تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆرم کلیک بکە

  https://college1.mod.mil.iq

 

894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2021 2:10:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ