هەواڵ
خۆێندكاران ‌به‌ یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 دوای چوار رۆژ لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕین و نەدانی دەرماڵەكانیان، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایان كرد، بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخەكان و بەلاڕێدا بردنی خۆپیشاندانەكان، پێیان باشە خۆپیشاندانەكان رابگرین.

خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردووەتەوە، بۆماوەیەك لە خۆپیشاندان رادەوەستن و ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری خوێندكاری بەشە ناوخۆییەكان رویشتونەتەوە، هەروەها ئامانجی خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدابراوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو ئامانجانەی خوێندكاران خۆپیشاندانیان بۆ دەكرد كاڵبوەتەوە و نەماوە، بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران خۆپیشاندانەكانمان وەستاندووە.

ماوەی چەندین رۆژە خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكردنی گەڕانەوەی دەرماڵە و شكۆی زانكۆ بەردەوامە، بەڵام توندوتیژی تێكەوت و چەند خوێندكارێك و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.

296 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2021 1:36:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ