هەواڵ
لەماوەی 10مانگی ئەمساڵدا 40 ژن كوژراون
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 ئەمڕۆ 25نۆڤەمبەری 2021، لەشاری سلێمانی چالاكییەكانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستێپێكرد، بەپێی ئامارەكانیش توندوتیژی دژی ژنان رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لەماوەی 10مانگی ئەمساڵدا 40 ژن كوژراون.

 

لە ئەمڕۆوە چالاكییەكانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەكات و  ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت وژنایش ئامانجیانه‌ لەڕێی چالاكییەكانەوە كاربكرێت تاوەكو حاڵەتەكانی توندوتریژ دژی ژنان كەم بكرێنەوە، لەكاتێكدا ساڵانە ئامارەكانی روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

لەماوەی 10مانگی رابردوو لە هەرێمی كوردستان 40 ژن كوژراون، بەڵام ئەو ئامارە تۆماركراون چەندین حاڵەتی كوشتنیش هەیە تۆمار نەكراوە، هیواشی خواست كار بكرێت بۆ رێگریكردن لەتەشەنە سەندنی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ژنان.

 

95 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2021 11:14:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ