هەواڵ
هۆكاری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ ئاشكراكرا
 شادان حەسەن
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایده‌گه‌یه‌نێت "كاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ كه‌مونه‌وه‌شی‌ بۆ راگرتنی‌ ئه‌و بڕه‌كاره‌بایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌توركیاوه‌ بۆهه‌رێم ده‌بینده‌كرێت".

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 25ی‌ 11ی‌ 2021، فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەینە هاونیشتمانیانی خۆشەویست.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەکەی‌ خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی 5/١٢/٢٠٢١ی‌ ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.

سەبارەت بە کارەبای‌ هاوردەکراوی‌ پارێزگای دهۆکیش کە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

له‌زانیارییه‌كانی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەی‌ لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢8/١١/٢٠٢١ بکەوێتە کار.
115 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2021 10:02:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ