هەواڵ
داوا ده‌كرێت ئه‌م هاوڵاتیانه‌ بەزووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: نزیكەی هەشت هەزار پاسپۆرتی هاووڵاتیان بەبەشی پێدانەوەیەو نەهاتون بۆ وەرگرتنەوەی كە بەشێكیان ماوەی چەند ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە، دەشڵێت: پێویستە بەزوترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی و بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان رایگەیاندوه‌ : نزیكەی ٨ هەزار پاسپۆرت لە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرتەو هاووڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی،  ئاگاداری ئەوانە دەكەینەوە كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردوە لە ساڵانی رابردوو (٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠) ەوە، ئەو هاولاتیانەش كە لە سەرەتای ساڵی (٢٠٢١)ەوەپاسپۆرتیان تەواوبوەو تا ئێستا نەهاتون بۆ وەرگرتنەوەی.

رونیشیكردوەتەوە: پێویستە بەزووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسار دەبن.

پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:  لەئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن رۆژانە لە سەعات كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ تا ٧ی ئێوارە سەردانی بەشی پێدانەوە بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/24/2021 11:04:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ