هەواڵ
ئەو گەنجە تەمەن 29 ساڵەی بریندار بوو گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 29 ساڵی دانیشتوی ناحیەی هەڵشۆ ی سەر بەقەزای پشدەر لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوە دا بەسەختی بریندار بوو ، هەوڵدرا بۆ چارەسەر ڕەوانەی سلێمانی بکرێت لە ڕێگەدا گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند" دوای ئەوەی بریندارێک بەناوی ( م . ٲ . م ) لەدایک بووی ساڵی 1992، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆ سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزی ،کە بەوتەی کەسوکاری ، لە سەربانی ماڵی خۆیان بەربۆتەوەو بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە" .

ناوبراو وتیشی" دوایی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، بەڵام لە ڕێگادا لە نزیک ڕانیە باری تەندروستی زیاتر تێکچووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە" .

بە پێ ی ئەوزانیاریانەی بە ئاڕاستە دراوە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە .
458 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/24/2021 8:34:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ