تەندروستی
عێراق.. زیاتر لە 7 ملیۆن كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویكردەوە، تا ئێستا حەوت ملیۆن و 55 هەزار و 224 كەس لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووه‌.


لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق هاتووه‌ ، تا ئێستا حەوت ملیۆن و 55 هەزار و 224 تووشبوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،  هەروەها تا ئێستا 2 ملیۆن و 75 هەزار و 248 توشبووی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 34 هەزار و 296 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە 98%ی تێكڕای توشبووان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە،  17 هەزار و 266 توشبووی كۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن و 23 هەزار و 686 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
84 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/23/2021 7:59:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ