کۆمەڵایەتی
ێژینەوەیەک..پیاوان ئارەزوویان لەئافرەتی چاوشینە ئەی ئافرەتان چ رەنگە چاوێک رایاندەکێشێت
 ئاڕاسته‌: بانه‌ عه‌بدوڵا

بەپێی پاڵپەری "ئەل عەرەبییە" بزانە چی سەرەتا سەنرجی خانمان ڕادەکێشێت لە پیاواندا


ئەو خانمانەی چاویان شینە، زۆترین سەرنجی پیاوان ڕادەکێشن لە ماڵپەرە ئەلکترۆنییەکانی یەکترناسینەوە، لەکاتێکدا خانمان، پیاوانی چاو تۆخچاویان ڕادەکێشن، ئەم دۆزینەوەیەش لەلایەن توێژیەیەکەوە بوو لەلایەن کۆمپانیایەکی بەناوبانگی تایبەت بە هاوێنەی (عەدەسەی) چاو بەناوی"لێنزستۆر" کە لەپلی ١٠٠ کۆمپانیای گەشەکردووی بەریتانی دادەنرێت لە ساڵەکانی ڕابردوودا. بەپێی ئەو توێژینەوەیە دەرکەوتووە کە کەسەکان کاتێک فۆتۆشۆپیان بەکار هێناوە بۆ گۆڕینی چاویان هەموو ، سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر بەپێی گۆڕینی چاو گۆڕاوە.

چاوەکان رەنگیان جۆراو جۆرە، یەکەم شتە کە سەرنج و هەستەکان رادەکەێشێت، دەکرێ شتی گرنگتر هەبن، بەڵام چاو زووتر تێبینی دەکرێن.

رەنگەکانیش بەجۆری جیاواز سەرنج ڕادەکێشن، بەڵام بەپێی وتەی پزیشکێک بەناوی " ئەلیکساندەر لیپا" کە لە سەنتەرێکی پزیشکی کار دەکات بەناوی " سەنتەری ئۆشن ریکۆڤەری" و دەڵێت" چاو تۆخەکان بەدرێژایی مێژوو زیاترین سەرنجی خەلکیان ڕاکێشاوە"

پزیشکەکە وتیشی" باپیرەگەورەی مرۆڤ " Homo Sapiens"ی ژیر، سەرەتا لەناوەڕاستی ئەفەریقادا پێی داناو و ژیاوە و زۆرێک لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی لێیداوە، بۆیە بەمەش میلانین زیاد دەبێت و رەنگی قژ و چاو تۆخ دەکات و تەمەن درێژ دەکات و زووتر پێدەگەن، بۆیە ئەمەش وایکردووە زیاتر کەسەکان سەرنجیان بۆ لای چاو تۆخەکان بڕوات.
82 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2021 10:50:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ