ترافیک
ئه‌م دوو دوگمه‌یه‌ی ته‌بریدی ئۆتۆمبێل كه‌ی به‌كاریان ده‌هێنیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تا ئێستا له‌خۆتت پرسیوه‌ ئه‌م دوو دوگمه‌یه‌ی له‌سه‌ر ته‌بریدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌یه‌ بۆچییه‌و چۆن به‌كاریان ده‌هێنیت ؟ وه‌ كامیان پارێزراوتره‌و باشتره‌ ؟

*خاڵی‌ یه‌كه‌م : وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ بژارده‌ی یه‌كه‌م كاتێك كاری پێ‌ ده‌كه‌یت هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ دووباره‌و به‌رده‌وام سارد ده‌كاته‌وه‌.
*خاڵی‌ دووه‌م : ئه‌م بژارده‌یان هه‌وای نوێ‌ و گه‌رم له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌هێنێت و ساردی ده‌كاته‌وه‌
كامیان باشتره‌و كه‌ی به‌كاریان ده‌هێنیت و بۆچی ؟
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌هێزتر بێت و هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت زۆر زووتر ساردتر بێت، ئه‌وا پێویسته‌ خاڵی‌ یه‌كه‌م  به‌كار بهێنیت،  چونكه‌ راكێشانی هه‌وای ده‌ره‌وه‌و ساردكردنی كاتێكی زۆرتری ده‌وێت، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا ده‌توانیت بژارده‌ی یه‌كه‌م به‌كار بهێنیت.
ئه‌گه‌ر له‌ سه‌فه‌رێكی دورودرێژ بیت و چه‌ند كه‌سێك بن له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئه‌وه‌ باشترین خاڵی‌ دووه‌م ، چونكه‌ زۆر سه‌لامه‌تتره‌ بۆ شۆفێر و سه‌رنشینه‌كانیش، كاتێك له‌ سه‌فه‌رێكی درێژیت و چه‌ند كه‌سێكن ئه‌گه‌ر خاڵی‌ یه‌كه‌م  به‌كاربهێنیت، ئه‌وا رێژه‌ی شێ‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ زیاد ده‌بێت و ئۆكسجین كه‌م ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێت هۆی هه‌ستكردن به‌ سه‌رئێشه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز، به‌تایبه‌تی لای شۆفێر.
باشتره‌  كاتێك سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كار پێ‌ ده‌كه‌یت و ماوه‌یه‌ك پێی ده‌ڕۆیت، خاڵی‌ یه‌كه‌م به‌كاربهێنه‌ تا ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ته‌واوی سارد ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ بیگۆڕه‌ به‌ خاڵی‌ دووه‌م  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای 
پاك بهێنێته‌وه‌ ناوه‌وه‌و فێنكی بكاته‌وه‌.
936 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2021 10:11:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ