هەواڵ
سلێمانی.. هه‌ر دوكاندارێك پابه‌ند نه‌بێت سزاده‌درێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2021.11.22) ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان كۆبووه‌وه. ‌ 

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، "له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان روبه‌ڕوی ئه‌ركه‌كانی نیشتیمانی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی، بونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش چاودێریكردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌، بۆیه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ جیاوازه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

وتیشی، "بنه‌مای كاركردنی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان زیان گه‌یاندن نییه‌ به‌ كاروبازاڕی هیچ كه‌سێك به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیمان پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه‌ به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، كه‌ئه‌وه‌ش سود به‌ دوكاندار و بازرگانه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێن، له‌ئه‌نجامی نه‌زانینه‌وه‌یه‌ نه‌ك چاوچنۆكی و خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران بۆیه‌ له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی هه‌رشوێنێك شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هیوادارین سه‌رجه‌م شوێنه‌كان پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی كاركردن بۆئه‌وه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌سزادانیان نه‌بێت.

س . ب راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
591 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2021 9:32:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ