هەمەڕەنگ
تا به‌هێ‌ ماوه‌ زۆر بیخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌هێ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌تامه‌كان و هه‌ندێك وه‌ك مره‌بایه‌كی شیرین ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ژه‌می به‌یانیاندا ده‌یخۆن ، هه‌ندێكی دیكه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش ده‌یپیشێنن و وه‌ك چاره‌سه‌ری په‌تا، كۆكه‌ و هه‌ناسه‌تووندی سوودی لێ وه‌رده‌گرن.

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی خواردنی به‌هێ به‌ هه‌ر جۆرێك بێت چه‌ند سوودێكی گرنگ به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مانه‌ن:-
*ڕێگری له‌ توشبوون به‌ هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌كان ده‌كات.
*یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ سیستمی خۆراكی دابه‌زاندنی كێش دا هه‌بێت و وا ده‌كات ئاسانتر كێشت دابه‌زێت.
*ڕێگری له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كات.
*به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ ده‌بن.
*ته‌ندروستی چاو ده‌پارێزێت
*فشار و قه‌له‌قی كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
*ئاستی كۆلیسترۆڵ هاوسه‌نگ ده‌كات.
*ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ئۆكسیده‌كان و ڕێگری له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.
* به‌سووده‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی جگه‌ر.

131 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2021 9:01:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ