هونەر
دوای 7 مانگ جیابوونه‌وه‌ی عامر خان به‌ نیازی هاوسه‌رگیرییه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ ماوه‌ی رابردوودا ئه‌كته‌ری دیاری هیندستان عامر خان به‌ فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كیران راو راگه‌یاند، دوای بوونی یه‌ك منداڵ و 15 ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ ، له‌ ئێستادا هه‌واڵی هاوسه‌رگیری كردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ  خانمه‌ ئه‌كته‌ر فاتمه‌ سه‌نا شێخه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌ك ده‌بێت په‌یوه‌ندی سۆزدارییان هه‌یه‌ و بڕیاره‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ فه‌رمی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكبهێنن، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ هاوسه‌ری پێشووی به‌م هه‌واڵه‌ ته‌واو بێزاره‌، چونكه‌ پێشتر هاورێی هه‌ردووكیان بووه‌ .
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عامر خان وتی "ساڵانێكی جوان پێكه‌وه‌ ژیاین و له‌ خۆشی و ناخۆشی و خه‌م و پێكه‌نین پێكه‌وه‌ بووین، رێز و خۆشه‌ویستی و متمانه‌ هه‌بوو له‌ نێوانمان، به‌ڵام پێویست ده‌كات هه‌ردووكمان ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك دوو هاوسه‌ر به‌ڵكو وه‌ك دایك و باوكێك، بێگومان زۆر چالاكی و پرۆژه‌مان پێكه‌وه‌ ده‌بێت"

193 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2021 7:42:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ