تەندروستی
پزیشكێكی‌ پسپۆڕ ڕیخی‌ مانگا بخۆن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

د. مانۆج میتاڵ پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ خواردنی ریخی مانگا جه‌سته‌ و ده‌روون و رۆح پاك ده‌كاته‌وه‌ .

خواردنی ریخی مانگا له‌كۆنه‌وه‌  وه‌ك ده‌رمانی هیندی نه‌ریت بووه‌  بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان به‌كارهێنراوه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه‌ جه‌سته‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ و كۆڤید-١٩ ده‌پارێزێت.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پێشتر له‌لایه‌ن پیاوه‌ ئاینی و هیندۆسه‌وه‌ زۆر باس كراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ پزیشكێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ زانستی‌ به‌و جۆره‌ باس له‌ شتێكی‌ ئاوا بكات. 
ئه‌م پزیشكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی كارناڵه‌ له‌ ویلایه‌تی هێرنیای هیندستان كار ده‌كات بانگه‌شه‌ی‌  له‌باره‌ی خواردنی ریخی مانگاوه‌ ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و ره‌خنه‌یه‌كه‌ی زۆری لێگیراوه‌.
ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌موو به‌شێك له‌ پانچاگاڤیا (تێكه‌ڵه‌یه‌ك به‌كاردێت له‌ نه‌ریتی
هیندۆ كه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ تێكه‌ڵكردنی پێنج پێكهاته‌) كه‌ له‌ مانگاوه‌ ده‌ست
ده‌كه‌وێت، بۆ خه‌ڵكی به‌نرخن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ریخی مانگا بخۆین، ئه‌وا جه‌سته‌
و مێشكمان پاك ده‌بێت. ڕۆحمان پاك ده‌بێت كاتێك ده‌چێته‌ ناو
جه‌سته‌مانه‌وه‌، جه‌سته‌مان پاك ده‌كاته‌وه‌."
229 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2021 9:07:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ