هەمەڕەنگ
چی‌ تر پیاسه‌یه‌كی‌ ئه‌م شاره‌ به‌خۆڕایی‌ نییه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌جیهاندا چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ زۆرێك له‌شاره‌كان به‌خۆڕایی‌ نییه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌زانین پێویستی‌ به‌ تكته‌ به‌لاَم شاری‌ ڤینیسیای‌ ئیتاڵیا جگه‌ له‌ تكتی‌ ده‌روازه‌ی‌ شار ، چیتر گه‌ڕان و پیاسه‌ی‌ ناو شاره‌كه‌ش به‌ خوڕایی‌ نیه‌ .

شاری‌ ڤینیسیای‌ ئیتاڵیا كه‌به‌ جوانترین شاری‌ دونیا هه‌ژمار ده‌كرێت ، سالاَنه‌ نزیكه‌ی‌ 30 ملیۆن گه‌شتیار له‌ سه‌رانسه‌ری‌ دونیا ڕووی‌ تێده‌كه‌ن .
ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌كه‌ بڕیاریان داوه‌ له‌سه‌ری‌ ساڵی‌ تازه‌وه‌ جگه‌ له‌ هاولاَتیانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون شاره‌كه‌ هه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت پیاسه‌یه‌كی‌ ناوشار بكات ده‌بێت پێشتر تكتی‌ بڕیبێت ئه‌و نرخه‌ به‌ پێی‌ وه‌رزه‌كانی‌ ساڵ ده‌گۆڕێت له‌ 3 بۆ 10 یۆرۆیه‌ .
ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌كه‌ ده‌ڵێت ، شاره‌كه‌مان وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی‌ جیهان ، به‌هۆی‌ هاتنی‌ گه‌شتیارێكی‌ زۆر به‌تایبه‌تی‌ له‌ وه‌رزی‌ هاوین ڕۆژانه‌ ده‌گاته‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار شه‌قام و دار و دیوار و گه‌ڕه‌كه‌كان زیانیان پێ‌ ده‌گات و گه‌شتیاران ئاوه‌كه‌مان پیس ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ به‌رده‌وام پێویستی‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ و گه‌شه‌ پێدان هه‌یه‌ ، دواتر قه‌ره‌باڵغی‌ ناوشار و گه‌ڕان به‌و به‌له‌مه‌ بچوكه‌ و ژاوه‌ژاو له‌ناو شاردا ، بۆیه‌ له‌ پای‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت خزمه‌تگوزاری‌ تریان پێشكه‌ش بكه‌ین و قه‌ره‌بووی‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌ .
بۆیه‌ ئه‌و خه‌رجییه‌ له‌ گه‌شتیاران وه‌رده‌گرین بۆ خزمه‌تی‌ شاره‌كه‌ .

128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2021 7:44:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ