کۆمەڵایەتی
باشتر ده‌بیت تا له‌م كه‌سایه‌تییانه‌ دوور كه‌ویته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ژیاندا كه‌سی‌ هه‌مه‌ چه‌شنه‌ دێنه‌ ژیانت و ڕه‌فتار و قسه‌ و هاوڕێیه‌تییان ده‌كه‌یت ، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ كه‌ خۆت هه‌ستی‌ پێ‌ ده‌كه‌یت باشتره‌ له‌ خۆتی‌ دوور خه‌یته‌وه‌ و چی‌ تر هاوڕێیه‌تی‌ و دۆستایه‌تیان نه‌كه‌یت .

پێنج جۆری كه‌سه‌كان له‌ژیانت بكه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ :
*خۆسه‌پێن : ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌رتا فه‌رز بكات، حوكم له‌سه‌ر بڕیارو ئاڕاسته‌كانت ده‌دات، ته‌نانه‌ت گه‌ر نزیكترین كه‌سیشت بێت.
* كه‌سی به‌كارهێنه‌ر، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌زانێت ڕاستگۆیانه‌ خۆشت ده‌وێت به‌ڵام به‌كارت ده‌هێنێت چونكه‌ دڵنیایه‌ تۆ نه‌ئازاری ده‌ده‌یت و نه‌جێی ده‌هێڵیت هه‌رچه‌ند ئه‌و خراپیش بێت.
* ئه‌وه‌ی له‌ته‌واوی لایه‌كانی ژیانت دا، هه‌میشه‌ وه‌رده‌گرێ و هه‌رگیز نابه‌خشێ.
* ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆشتن ده‌كات، به‌هۆی زانینی قه‌دری خۆی له‌دڵی تۆدا ، به‌ڵام گه‌ر ئه‌مجاره‌ ووتی ئه‌ڕۆم ، ڕێگه‌ بده‌ بڕوات و لێی‌  دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ .
* ڕه‌خنه‌گر ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌میشه‌ ڕه‌خنه‌ی نه‌رێنیت له‌ووردو درشت دا لێ ده‌گرێت ، كه‌سی له‌و جۆره‌ ته‌واوی ووزه‌ و ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یت لێ ده‌ستێنێت.
178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/20/2021 9:31:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ