هونەر
كێ هه‌ڵگری منداڵه‌كانی بووه‌ له‌ سكیدا ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمه‌ ئه‌كته‌ری دیاری هیندستان و بۆلیود پریتی زینتا، پاش پێنج ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی ئه‌مریكی جود  كردووه‌ ، بوو به‌ دایكی دووانه‌یه‌ك له‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵی.

پریتی زینتا له‌ رێگای هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندووه‌ ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت هاوبه‌شیتان بكه‌م به‌م هه‌واڵه‌ خۆشه‌، من و جینی هاوسه‌رم دڵخۆشین و سوپاس گوزارین و پێشوازی له‌ دووانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوێكی نوێ له‌ ژیان ده‌ست پێده‌كه‌ین"
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ پریتی ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ خانمێكی دیكه‌ هه‌ڵگری منداڵه‌كه‌یان بووه‌ و سوپاسی ده‌كات، چونكه‌ خودی خۆی له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ هه‌ڵگری مندڵه‌كانی بێت له‌ سكی خۆیدا و به‌ڕێگه‌یه‌كی‌  زانستی له‌ سكی خانمێكی دیكه‌دا هه‌ڵگیراوه‌.
پریتی، یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی سینه‌مای بۆلیود و له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه‌ ، تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر، دووجار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌.
437 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/20/2021 7:47:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ