هەواڵ
بۆئه‌وانه‌ی ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری فایزه‌ر یان له‌خۆیانداوه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ مانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری فایزه‌ر یان له‌خۆیانداوه‌ ئه‌وه‌ ئێستا مه‌ترسی توشبونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا %51 ه‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ مانگی 3 و 4 ڤاكسینیان له‌خۆیانداوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه‌ له‌ له‌شیاندا.

 

كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشك و توێژه‌ران له‌ په‌یمانگای" KI" و سه‌نته‌ری" KSM"  تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 1.3 ملیۆن هاوڵاتی كردوه‌ و توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی یه‌ك و دوو ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌ ئه‌وه‌ ئێستا مه‌ترسی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زۆره‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بكه‌ونه‌ نه‌خۆشخانه‌.

 ڕێژه‌ی‌ دژه‌ ته‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه‌ له‌ له‌شدا دروست ده‌بێت دوای 4-6 مانگ له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ئێسا پسپۆڕان داوا له‌ هاوڵاتیان بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ 6 مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان تێپه‌ڕ بووه‌ ژه‌می سێهه‌م وه‌ربگرن.

 

6731 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2021 12:05:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ