هونەر
به‌ڵگه‌فیلمی نانی پیرۆز له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دە‌کرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی رەحیم زەبیحی و لە بەرهەمهێنانی تورەج ئەسڵانی، لە به‌شی پێشبڕکێی سینه‌مای کوردی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دە‌کرێت.

 

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردوی کورد رەحیم زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد تورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی ماد موڤی MAAD Movie؛ دوای به‌شداریی فێستیڤاڵه گرینگه جیهانییه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕبایخ، لە نوێترین و ده‌یەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا به‌ ئاماده‌بونی تورەج ئەسڵانی بەرهەمهێنه‌ر و "ئیلاهە نەوبەخت" بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه لە دو سانسی جیاوازدا له‌وانه: کاتژمێر 5ی ئێوارێی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه و هه‌روه‌ها لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبەی هه‌ینی له هۆڵی سینەمایی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دە‌کرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok کە بە یادی یەڵماز گۆنای، دەرهێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فڕەنسا 1982 و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی به نمایشی 94 فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی سینەمای جیهان، بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی، بەشی ڕوانینێک بە سینەمای جیهان، بەشی پانۆڕامای سینەمای کوردی، بەشی نمایشی تایبەت.

 

فیلمەکە لە ڕۆژانی 15 تا 22ی (تشرینی دوەم/11) 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک له هه‌رێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

"نانی پیرۆز" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" Religion Today لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئەم ڕوداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

 

75 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2021 11:48:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ