ترافیک
كه‌ی‌ پێویسته‌ كه‌ڤه‌ری‌ بزوێنه‌ر بگۆڕیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سه‌رقاپی بزوێنه‌ر كه‌ ناوه‌ زانستیه‌كه‌ی كه‌ڤه‌ر یان كه‌وه‌ر پارێزگاری له‌چونه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه‌ ده‌كات بۆ ناو بزوێنه‌ر، له‌كاتی تێكچونیدا هه‌وای ده‌ره‌وه‌‌و پیسی  ده‌چێته‌ناو بزوێنه‌ره‌كه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فشار ده‌خاته‌ سه‌ر ئاوی ناو بۆریه‌كانی ڕادێته‌ر‌و ده‌بێته‌ هۆی به‌هه‌ڵم بونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر.

بۆ دڵنیابوون  یاخود زانینی خراپ بوونی  كه‌وه‌ری بزوێنه‌ر، پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ بگریته‌ به‌ر :
* ماوه‌ی دوو خوله‌ك كار به‌بزوێنه‌ره‌كه‌ بكرێت.
* دوای دوو خوله‌كه‌كه‌  سه‌ری ڕادێته‌ره‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌ .
* به‌ده‌ست فشار بخرێته‌ سه‌ر ڕادێته‌ره‌كه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وا نه‌چێته‌ ناو ڕادێته‌ره‌كه‌وه‌، كه‌سێكی دیكه‌ به‌توندی پێ‌ بخاته‌ سه‌ر پایده‌ری به‌نزین و دوای دوو خوله‌ك كارپێكردنی بزوێنه‌ر ئاسایی بكرێته‌وه‌.
* به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ست له‌سه‌ر ڕادێته‌ره‌كه‌ لاببرێت
* ئه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ست لابردنه‌كه‌ ئاو له‌ڕادێته‌ره‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رقاپی بزوێنه‌ره‌ (كه‌ڤه‌ر) تێك چوه‌ یان توشی داخوران بوه‌‌و پێویسته‌ به‌زویی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
150 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/14/2021 9:07:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ