هەواڵ
سەرۆکی بێلاروسیا فەرمانێكی دەركرد
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 لەگەڵ زیادبونی ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنوری نێوان بێلاروس و پۆڵەندا، حکومەتی بێلاروس کەمپی کاتیان بۆ دروست دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤۆستی روسیا بڵاویکردەوە، تیمە فریاگوزارییەکانی سەر بەحکومەتی بێلاروسیا لە ناوچە سنورییەکانی نێوان وڵاتەکەیان و پۆڵەندا کەمپی کاتی بۆ کۆچبەران دروست دەکەن.

بەپێی هەواڵەکەی ئەو ئاژانسە روسیە، تیمە فریاگوزارییەکانی بێلاروسیا خێمە و مۆلیدەیان بردوەتە ئەو ناوچەیە بە مەبەستی ئامادەکردنی کەمپێک بۆ پەنابەران.

بەپێی وتەی بەرپرسانی حکومەتی بێلاروس، رۆژانە ژمارەی ئەو کۆچبەرانە زیاد دەکات کە روو لە ناوچە سنورییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و پۆڵەندا دەکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمرۆ ئەلیکساندەرلۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلاروسیا فەرمانی کرد کە کەمپ بۆ کۆچبرەانی سەر سنوری وڵاتەکەی دروست بکرێت و خۆراکیشیان بۆ دابین بکرێت.

1501 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/13/2021 5:05:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ