تەندروستی
چۆن خۆت لە هەوکردنی لەوزەتێنەکان رزگاردەکەیت لە وەرزی سەرمادا
 ئاڕاسته‌: بانه‌ عه‌بدوڵا
هەوکردنی لەوزەتێن و قوڕگ زۆرکات بەهۆی سەرما و خواردنی ساردەمەنییەکانەوە دروستدەبێت، دەبێتەهۆی ئاوسانی لەوزەتێنەکان و بوونی ئازارێکی توند، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا هەوکردنەکە زیاتر دەبێت، دەتوانرێت بە کۆمەڵێک ڕێگە هەوکردنەکە نەهێڵرێت.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێگە دەکات بۆ نەمانی هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێن، کە زۆرکات بەهۆی سەرما و ڤایرۆسەوە ڕوودەدات:

- وەرگرتنی پشوویەکی تەواو بە لەش و مێشک.

- باشترین جۆری دەرمان لە هەندێک کاتدا کە ئازارەکەی زۆربیت بخورێت "پاراسیتامۆڵ و ئیبۆپڕۆفین"ە.

- غەرغەرەکردن لەڕێگەی بەکارهێنانی ئاوی گەرم و خوێ "خوێیاو" بەڵام بۆ منداڵ ئەم ڕێگەیە گونجاو نییە.

- دوورکەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمان، کە بەرگریی لەش لاوازدەکات و ڤایرۆسەکە لەناونابات.

- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و، بۆنی دوکەڵی جگەرە نەچێت بەسەر کەسەکەدا.

- بەهێزکردنی بەرگریی لەش بەهۆی هاوسەنگکردنی جۆرەکانی خۆراک، کە دەوڵەمەندبێت بە ڤیتامین و کانزاکان.

- سەردانکردنی پزیشک، ئەویش لەکاتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا.

414 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/10/2021 8:45:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ