هونەر
سلێمانی.. بۆ یەكەمین جار فیلمێکی سینەمایی نمایش دەكرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
سەعات 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-11-2021  لە سینەما سالمی شاری سلێمانی بۆ یەكەمین جار فیلمی سینەمایی ئێران بە ناوی دارگوێز نمایش دەكرێت.

فیلمەكە باس لە نەهامەتی و چەرمەسەرییەكانی خەڵكی سەردەشت دەكات كاتێك لە ساڵانی هەشتاكان لەلایەن رژێمی سەدامەوە كیمیاباران دەكرێن. 
محەمەد حسێن مەهدەویان دەرهێنەری فیلمەكەیە و ساڵی 2019 وەك باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەكتەر خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجری ئێرانی وەرگرتووە و بۆ یەكەمینجارە كە ئەو فیلمە لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت.
149 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/3/2021 12:55:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ