هونەر
واز له‌ عادل ئیمام ناهێنن زوو زوو ده‌یمرێنن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیای میسری عادی ئیمامی ته‌مه‌ن 81 ساڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵانێكه‌ خزمه‌ت ده‌كات و له‌ناو خه‌ڵكیش خۆشه‌ویسته‌، به‌ڵام زوو زوو ده‌نگۆی مردنی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌شه‌وه‌ نه‌قابه‌ی هونه‌ری له‌ میسر توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ڵێت "ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ كه‌ هیچ دروستی تێدا نییه‌ له‌كوێوه‌ دێت" هاوكات هۆشداری ده‌دات له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ده‌نگۆیانه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان عادل ئیمام به‌شداری هیچ بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش ناكات و چه‌ند جارێك له‌ بری خۆی كوڕه‌كانی ناردووه‌، ئه‌مه‌ش دوو هێنده‌ بووه‌ته‌ جێگای پرسیار و هه‌ندێك ده‌ڵێن ترسی زۆری له‌ كۆرۆنا وایكردووه‌ ته‌نها له‌ ماڵه‌وه‌ بێت، به‌تایبه‌ت دوای كۆچكردنی به‌شێك له‌ هاورێیانی ته‌مه‌نی به‌ كۆرۆنا وه‌ك سه‌میر سه‌بری و ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز.
له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا كوڕه‌كه‌ی عادل ئیمام ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی له‌ ئێستادا له‌ قاهیره‌ن و عادل ئیمامی باوكی زۆر باشه‌ و پێویستی به‌ كه‌مێك كاته‌ بۆ دووباره‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی، به‌ڵام دڵنیایی ده‌به‌خشێت له‌ ته‌ندروستی.
255 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2021 9:50:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ