هەواڵ
پۆلیس سێ کەسی دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


هێزەکانی پۆلیسی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین توانیان (3) تۆمەتبار بە پێ ی 446 دەستگیر بکەن  ، دوای دان پێدانان بە تاوانەکەیان  ڕەوانەی شاری سلێمانی کرانەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاسته نێردراوە تێیدا هاتووە" دوای پێدانی هەواڵ ڪەوا سێ ڪەس لەپارێزگای سلێمانی هەستاون بەدزینی دوو ماتۆڕسڪیل دواتر هاتوون بۆ شاری ڕانیە بۆ ئەم مەبەستە هەمان ڕۆژ بڕیاری بەڕێز دادوەر بەدەست هات ، دەست بەجێ هێزەڪانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕاپەڕین (مکافح) ە ،  دەستیان ڪرد بەلێڪۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد دوای بەدەست هێنانی زانیاری پێویست توانرا لە ماوەیەڪی ڪەمدا سێ تۆمەتبار دەستگیربڪرێت بە بەناوەڪانی(ب. پ. ع) لە ڕەگەزی نێر لەدایڪبووی ساڵی٢٠٠٣ و (ع. ف. ح)لە ڕەگەزی نێر لەدایڪبووی ساڵی ٢٠٠٤ و(ب. ڕ. ق) لە ڕەگەزی نێر لەدایڪبووی ساڵی ٢٠٠٤ ڪە هەرسێڪیان لە پارێزگای سلێمانی هەستاون بە دزینی دوو ماتۆڕسکیل و دواتر هێناویانەوە بۆ شاری ڕانیە".

 پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە "دوای لێڪۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم بەڕێز دادوەر و پۆلیس دانیان نا بەتاوانەڪانیان، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆماتباران بەپێی مادەی٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دوای تەواوبونی ڕێڪاری یاسایی لەبەر تایبەتمەندی شوێنی ڕووداو بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەهەواڵەڪردنی پەڕاوەڪە بۆ دادگای نەهێشتنی تاوانی سلێمانی".

251 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2021 9:13:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ