هەواڵ
15تووشبووی تر گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 1300 کەسی کە تووشی کۆرۆنا بوون
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ، کە بەراورد بە دوێنێ ڕۆژی ڕابردوو حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمی کردووە و هاوکات حاڵەتی گیان لەدەستدان زیادی کردووە .

لە ئامارەکەی تەندروستی دا هاتوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ، (1331)حاڵەتی تووشبووێ نوێ کۆرۆنا تۆمار کراوە، هەروەها (1554) کەسی تریش چاکبوونەتەوە و (9118) پشکنینی نوێ ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ( 15 ) کەس تر بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، کە حەوت کەسیان دانیشتوی سلێمانی بوون ، تائێستاش لە هەرێمی کوردستان (6104) کەس بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە و ( 322039) چاکبوونەتەوە.

85 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2021 5:26:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ