هەواڵ
ئەو تۆمەتبارەی 800 هەزار دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ برد دەستگیرکرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


ئەمڕۆ هەینی 15 ی تشرینی یەکەمی 2021 ،لە ڕاگەیەنراو پۆلیسی هەولێر ، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کەبڕی ( 800) هەزار دۆلاری بە فێڵ لە خەڵکی وەرگرتبوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس دا هاتوە "بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات- بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز، ا، ر) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (٤٥٦) لە یاسای سزادان داواکرابوو، تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابوو بە فێڵکردن لە زیاتر لە (٣) هاووڵاتی و (٣) پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو " کە بڕی پارەکە (800,000) هەشت سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی بووە کە بە فێڵ لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو ، وە لە ئێستادا تۆمەتبار ڕاگیراوە ، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە ".

192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2021 2:44:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ