هەواڵ
گەنجێکی 34 ساڵ بەهۆی تەقینەوە وە لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ، 15 ی تشرینی یەکەمی 2021 ، هاوڵاتی یەکی تەمەن 34 ساڵ لە کاتی دەستکاری کردنی گوللە هاوانێکدا پێیدا تەقیەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .

مقدەم شەمال دێواری حامد ،
ووتە بێژی پۆلیسی سۆران بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند"
ئەمرۆ کاتژمێر 9:10خولەکی سەر لەبەیانی هاولاتیەک بەناوی ( د ،ع ، و ) لەدایک بووی 1987 پیشە کاسب دانشتوی جۆمان حاجی ئۆمەران لەکاتی دەسکاری کردنی گوللە هاوەنێک لەماڵی خۆیدا لەدەستی دا تەقیەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەست ".

ناوبراو وتیشی " لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران ، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە ".
138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2021 12:48:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ