هەواڵ
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی دورخستنەوەی لە پۆستەکەی بڵاوکردەوەو، ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە بە هەڵبەستراوی ناوزەد دەکات.

 ئەفسەری ئەمنی و سەربازی ناسراوی عێراق کە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆرە( فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ساعدی) و کازمی زۆر پشتی پێدەبەستێت، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند"، ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە لەبارەی دورخستنەوەم لە پۆستەکەم، تەنها پروپاگەندەیە وهیچ بنەمایەکی راستیی نییه".

  لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" هاوڵاتیان پشت نەبەستن به هەواڵی پروپاگەندە وناڕاست وتەنها لە سەرچاوەی فەرمییەوە هەواڵەکان وەربگرن،دەربارەی چالاکییەکانی دەزگاکەی ساعدی وتی" هێزەکانی دژه تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش لەهەر شوێنێکی عێراقدا بن".

ساعدی بەیەکێک لەفەرماندە سەربازیەکانی عێراق ناسراوەو کازمی کردیەوە بە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی لابردوو گەڕانیەوە نێو سوپاس.

934 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2021 1:40:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ