هەواڵ
نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزە هۆشداریەکی مەترسی داری بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ئاگاداری نامەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی ئاڕاستە نێردراوە ،بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزە ، دانیشتوانی ئەو قەزایە ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی زۆری ڕێژەی کۆرۆناوە لەمەوبەدوا ڕێگە نادرێت سەردانی کردنی نەخۆش بکەن.

لە ئاگاداری نامەکەدا هاتوە " داوا لە هاوشاریانی خۆشەویست دەکەین کە سەردانی کردنی نەخۆش لەمەودوا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەتایبەت نەخۆشانی کۆڕۆنا ، کە بەداخەوە ئەوە ڕادەگەیەنین کە ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەبەرزترین ئاستدایەو ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت ، ئەمە لەکاتێکدایە کە قاوشی کۆڕۆنا سەرجەم بێدەکانی پڕ نەخۆشن و لە ئێستادا بەشی هەناوی و چەند بەشێکی تر لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چۆڵ دەکرێن و توشبوانی کۆڕۆنای لێ دەخەوێنرێن ".

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە " وەک هەمیشە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە پارێزگاری لە ژیانی خۆیان و ئازیزانیان بکەن و پابەندی ڕێنماییە تەندوستییەکان بن ".
60 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2021 8:05:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ