تەندروستی
هۆشداری درا ،پەتا وەرزییەکان و کۆرۆنا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە.
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەواو وەرزکان پەتای وەرزی لەنێو منداڵاندا سەرهەڵدەدات بەمەش منداڵان توووشی حاڵەتەکانی بەرزی تا و هەڵامەت و سکچوون و ڕشانەوە دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی د.پشدەر عبدللە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری و پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاند زیادبوونی تووشبووانی منداڵان بە کۆرۆنا و پەتا وەرزییەکان لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا
پەیوەندی بە کردنەوەی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان و بەریەک کەوتنی منداڵان هەیە بەشێوەیەک منداڵێکی تووشبوو ئەگەری هەیە هەموو خوێندکارانی پۆلەکە تووش بکات، بۆیە
باشترین ڕێگا خۆپارێزییە، پێویستە و گرنگە منداڵان فێری ماسک بەستن و دەست شتن و تەعقیم کردن بکرێن لەناو پۆلداه و دووری نێووانیان بەلایەنی کەمەوە مەترێک کەمتر نەبێت.

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لەبارەی ئەوەی چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت وتی ، کاتێک منداڵ ئەو نیشانانەی هەبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکات وەک تای بەرز،ڕشانەوە ،سکچوونی زۆر ،نەخواردنی خواردن،سەرئێشەی زۆر ،سک ئێشەی زۆر ، هۆشی تێک بچێت،پیساییەکەی خوێنی پێوە بێت یان تەمەنی بچووکتر بوو لە شەش مانگ ،یان نیشانەی ووشک بوونەوەی هەبوو وەک میزی کەمی کرد،فرمێسکی نەما ، دەمی ووشک بوو،ئەگینا ئەگەر تەنها تایەکی کەم یان لووت تەڕیەکی کەمی هەبوو ئەتوانێت لە ماڵەوە بە فێنک کردنەوەو پێدانی شلەمەنی زۆر و پشوودان چارەسەر بکرێت.

د.پشدەر عبدللە ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە لە کاتی هەر نیشانەیەکی کۆکەو هەڵامەتەو تا منداڵەکە پشوو وەربگرێت و نەچێتەوە قوتابخانە ئەو پزیشکە پسپۆڕە ڕێنمایی زیاتری دا بە دایک و باوکان و ڕاشیگەیاند داوا لە دایکان و باوکان ئەکەین تکایە بێ پرسی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دەرمان بەکارنەهێنن

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2021 6:12:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ