هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كۆده‌بنه‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە کۆدەبێتەوە.

 

 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی کرد.

هەربەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە سەردانەکەیدا هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە.

 جێگه‌ی باسه‌ ، لە هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ 10/10 به‌ڕێوه‌چو بزووتنەوەى گۆران هیچ کورسییەکی  مسۆگه‌ر نه‌كرد و له‌ ئیستاشدا نیگه‌رانیه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ ڕوو له‌ زیاد بونه‌ و جڤاتی گشتییش له‌ كۆبونه‌وه‌دان.

210 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2021 3:19:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ