هەواڵ
گەنجەكانی كەركوك ئازاد كران
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بەھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دوای پەیوەندیكردنی بە سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە گەنجەكانی كەركوك ئازاد كران.

 

شەوی رابردوو ژمارەیەك گەنج لە كەركوك دەستگیر كران، دەستبەجێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە كرد بۆ ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوەكانی كەركوك.

 

شەوی رابردوو بەھۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی لایەنێكی دیاریكراو و كاروانێكی لیوای 61 ژمارەیەك گەنج لە كەركوك دەستگیر كران، ھێزی ئەمنی لە شەقام و گەڕەكەكانی شاری كەركوك بڵاوەیان پێكراو ژمارەیەك گەنجیان دەستگیر كرد.

143 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2021 2:09:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ