هەواڵ
له‌باره‌ی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌وه‌ زانیاری نوێ بزانه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تا كۆتای ئەمساڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت".

 

به‌گوێره‌ی ووته‌ی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كه‌ ڕایگەیاندوه‌" بەپێی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی، ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت".

 

  ڕوونیشیکردەوە: بەو هۆیەوە مانگانە بەبێ لێبڕین دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕێی ڕێككەوتنی نوێ دەكرێت.

944 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2021 1:19:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ