هەواڵ
كوردی كەركوك سەر بە هەر لایەنێك بێت نابێت مامەڵەی خراپی لەگەڵدا بكرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ڕەوشی شاری كەركوك ڕایگەیاند: دەستگیركردنی هاووڵاتیان بەبێ بڕیاری دادگا دژی دەستوورە.

 

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا خالید شوانی و ڕێبوار تەها ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی كەركوك ڕایانگەیاند: بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەپەیوەندیدایە بۆ ئازاد كردنی دەستگیركراوەكان.

شوانی وتیشی: راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لە هەندێك ناوچەی كەركوك جێی قبوڵ نییە و شەوی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق قسەی كردووە بۆ ئازاد كردنی دەستگیركراوەكان .

 ڕێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی داوای كردووە بە زووترین كات دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن و بەلامانەوە گرنگ نییە دەستگیركراوەكان سەر بە چ لایەنێكی سیاسین، بەڵكوو  ئەوە گرنگە كە ئەوان كوردی كەركوكن و ئەركی ئێمەیە كە بەرگریان لێبكەین.

وتیشی: كوردی كەركوك سەر بە هەر لایەنێك بێت نابێت مامەڵەی خراپی لەگەڵدا بكرێت.

 

109 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2021 1:03:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ