هەواڵ
به‌ناوی سیحر و جادوه‌وه‌ دەستدرێژی سێکسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

پۆلیسی شاری موسڵ ڕایگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی سیحر و جادوو سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و ویستویانە دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر ئافرەتێک.

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 پۆلیسی موسڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو باندەی کە دەستگیرکراون لە سێ کەس پێکهاتوون لە نێویاندا ژنێكیش هەیه، لەنێو ژێرخانێکدا خۆیان حەشاردابوو کە چەندین بابەتی سحیر و جادوويان پێبوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، گوێبیستی هاوار و بەهاناوەچوونی ئافرەتێک بوون لە کاتێکدا یەکێک لەو تۆمەتبارە فاڵچییانە ویستبووی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری.

پۆلیسی موسڵ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ڕێکاری یاسایی دژ بەو تۆمەتبارانە گیراوەتە بەر و وتەی دانپێدانەکانیشیان وەرگیراوە و دانیان بەم تاوانە و چەندین کاری دەستدرێژی سێکسی دیکەشدا ناوە.

هه‌ روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەو تۆمەتبارانە لە ناوچەی زەنجیلی لە بەرەی ڕاستی موسڵ دەستگیرکراوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم نوسینگە و شوێنی فاڵچی و جادوگەرەکان لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و سزادانی ئەو جۆرە کەسانە

879 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2021 3:36:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ