هەواڵ
هەڕەشە لە بریكارەكانی یەكێتی كراوەو دەركراون و دەستبەسەریش كراون
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

لیژنەی باڵای یاسایی هەڵبژاردنی هەولێری یەكێتی رایگەیاند: لە رۆژی دەنگداندا گۆڕانكاری لە 260 سندوق زیاتریشدا كراوەو لە چوار بازنەكەی هەولێر ئامێری دەنگدان براوەتە دەرەوەو بە بەڵگەی سەلمێنەر لەسەر پێشێلكارییەكان سكاڵا دراوەتە كۆمسیۆن و دڵنیان سكاڵاكان گۆڕانكاری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كورسییەكانی ئەو چوار بازنەیەدا دروستدەكات.

رەنجبەر حاجی ئیبراهیم لە لیژنەی باڵای یاسایی هەڵبژاردنی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەسەر گۆڕانكاریكردن لە زیاتر لە 260 سندوقی دەنگدانی بازنەكانی هەولێر 29 سكاڵامان تۆماركردوەو كە زۆربەیان رەنگی سوورە، لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی هەولێریش تانەمان پێشكەشی ئۆفیسی نیشتمانی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردوە.

ئەوەشی خستەڕوو: دڵنیاین سكاڵاكانمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرجەم بازنەكانی هەولێر گۆڕانكاری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كورسییەكانی ئەو چوار بازنەیەدا دروستدەكات.

وتیشی:  لە رۆژی هەڵبژاردندا لەناوەندی دەنگدان هەڕەشە بریكارەكانمان كراوەو دەركراون و دەستبەسەریش كراون، هەروەها ئامێرەكانی دەنگدان لەناوەندەنكانی دەنگان براونەتە دەرەوە.

هەر لەبارەی پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن لەهەولێر وتی: لەگەڵ كۆمسیۆن و ئۆفیسی هەولێر لەسەر سكاڵاكان لەسەر هێلێن، چونكە ئەو كێشانەی لەهەولێر لە رۆژی دەنگداندا روویداوە جێگەی تێڕامانەو دەبێت كۆمسیۆن بەدواداچوونی جدی بۆ بكات، چونكە ئێمە 29 سكاڵاكەمان بە بەڵگەی 100% لەكۆمسیۆن تۆماركردوەو هیچ گومانێك لەسەر پێشێلكارییەكان ناهێڵێتەوە.

1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2021 12:37:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ