کۆمەڵایەتی
توشی‌ خه‌مۆكی‌ بووم ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خه‌مۆكی‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، زۆر كه‌س توشی‌ ده‌بن ، به‌لاَم هه‌ستی‌ پێ‌ ناكه‌ن و دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر درك به‌وه‌ ده‌كات كه‌ توشی‌ خه‌مۆكی‌ بووه‌ .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێت ده‌ڵێت توشی‌ خه‌مۆكی‌ بویت :-
*هه‌ست ده‌كه‌یت هیچ هێزت نییه‌ و تاقه‌تی‌ هیچت نییه‌ .
*هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌سێكی‌ بێ‌ سوودیت و هیچ سوودت نییه‌ .
*كێشه‌ی‌ خه‌وت هه‌یه‌ ، خه‌وت هه‌ر نییه‌ یاخوود نائاسایی‌ زۆر ده‌خه‌ویت .
*كێشت زیاد ده‌بێت به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر ده‌خۆیت ، له‌هه‌ندێك كه‌سدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ زۆر لاواز ده‌بیت به‌هۆی‌ نه‌مانی‌ ئاره‌زووی‌ خواردنه‌وه‌ .
*كه‌سێكی‌ میزاجیت له‌هه‌ر خۆته‌وه‌ تووڕه‌ ده‌بیت .
*هه‌ست ده‌كه‌یت هیچ شتێك چێژت پێ‌ نابه‌خشێت و تاقه‌تی‌ هیچ شتێكت نییه‌ .
100 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2021 11:21:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ