تەندروستی
گه‌ڵای‌ زه‌یتون هاوشێوه‌ی‌ زه‌یتوون سوودی‌ ئێجگار زۆری‌ هه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌كۆنه‌وه‌ گه‌ڵای‌ داری‌ زه‌یتون بۆ چاره‌سه‌ری‌ زۆر به‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كان به‌كارهاتووه‌ ، هاوشێوه‌ی‌ زه‌یتوون گه‌ڵای‌ داری‌ زه‌یتوون چاره‌سه‌ره‌ بۆ زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كان ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌ سوود و چۆنیه‌تی‌ كوڵاندنی‌ ده‌كه‌ین .

*چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ گورچیله‌ و سییه‌كان ده‌كات ، یاخوود بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ریی‌ توشی‌ هه‌وكردن (ئینتیهابات ) ده‌بن ئه‌م گه‌ڵایه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌وكردن .
*ڕێژه‌ی‌ چه‌ووری‌ كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت .
*په‌ستانی‌ ده‌روونی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
*بۆری‌ میز  له‌ هه‌وكردن پاك ده‌كاته‌وه‌ .
*به‌رگری‌ له‌ش به‌هێز ده‌كات .
*ووزه‌ به‌خشه‌ .
چای‌ گه‌ڵای‌ زه‌یتوون :-
*15 بۆ 20 گه‌ڵای‌ ووشك بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 2 بۆ3 په‌رداخ ئاو ، ده‌توانی‌ زه‌رفێك گه‌ ڵای‌ داری‌ زه‌یتوون ووشك بكه‌یته‌وه‌ و هه‌ر كات ویستت به‌كاری‌ ده‌هێنیت .
* بۆ ماوه‌ی‌ 10 خووله‌ك به‌ هێواشی‌ گه‌ڵاكه‌ له‌نێو ئاوه‌كه‌دا بكوڵێنه‌ ، وازی‌ لێ‌ بهێنه‌ تا سارد ده‌بێته‌وه‌ پاشان بیپاڵێوه‌ ته‌نها ئاوه‌كه‌ی‌ بخۆره‌وه‌ ، ده‌توانی‌ ئه‌م ئاوه‌ له‌گه‌ڵ لیمۆ یان هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌یت ئینجا بیخۆیته‌وه‌ . 
304 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/4/2021 9:03:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ