یوتوب ئه‌م بابه‌تانه ده‌سڕێته‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتوب ڕایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆ و بابه‌تانه‌ی كه زانیاری دژی وه‌رگرتنی ڤاكسینه دانپێنراوه‌كانی كۆرۆنای تێدایه ده‌سڕێته‌وه.
ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌م ڤاكسینانه مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی توشبوون به ئۆتیزم، شێرپه‌نجه یاخود ئیفلیجی هه‌موویان له تۆڕه‌كه‌دا ده‌سڕێته‌وه .
ئه‌مه‌ش به ئامانجی ڕێگریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌ندروستی هه‌ڵه و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌مووان ڤاكسین وه‌ربگرن و مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ریان كه‌مببێته‌وه.
|