کۆمەڵایەتی
باشتره‌ هه‌رگیز له‌م جۆره‌ پیاوانه‌ نه‌بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خانمان سه‌رنجی پیاوانی شیك ده‌ده‌ن له‌ رووی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كه‌سایه‌تیانه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رنجی شێوازی قسه‌كردن و سیفاته‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌لاَم بوونی كۆمه‌ڵێك سیفات له‌ پیاودا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رگیز خۆشه‌ویست نه‌بێت لای خانمان له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا وه‌ك:

*پیاوانی ره‌خنه‌گر و قسه‌ ناخۆش به‌هیچ جۆرێك لای خانمان خۆشه‌ویست نین چونكه‌ به‌رده‌وام هیچی به‌دڵ نیه‌ گاڵته‌ به‌ كاره‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ره‌فتاریان باش نیه‌ له‌گه‌ڵ خانماندا.
*خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن پیاوان بیاندوێنن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و گوێیان لێبگرن، دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌و پیاوانه‌ی كه‌ نایاندوێنن و به‌رده‌وام بۆ خۆیان ده‌ژین و گوێ له‌ خانمه‌كانیان ناگرن .
*پیاوی ڕه‌زیل  وه‌ك لای خۆمان ده‌ڵێن  هه‌رگیز لای خانمان خۆشه‌ویست نین، چونكه‌ به‌رده‌وام پاره‌ كۆده‌كاته‌وه‌ و  ژماردن بۆ خه‌رجیه‌كان ده‌كات و ره‌زیلی ده‌نوێنێت.
*ئه‌و پیاوانه‌ی قسه‌ به‌ چوارده‌وور ده‌ڵێن و بریار له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دی ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین، هه‌رگیز گوێ به‌ راكانی خانمه‌كه‌ی نادات و هه‌ستی بریندار ده‌كات.
253 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/3/2021 9:09:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ