تەندروستی
چاره‌سه‌رێكی‌ خێرا بۆ قوورگ ئێشه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌هۆی‌ هاتنی‌ وه‌رزی‌ پاییزه‌وه‌ زۆربه‌مان دووچاری‌ په‌تا و سه‌ر ئێشه‌ و قوورگ ئێشه‌ ده‌بینه‌وه‌ ، له‌م وه‌رزه‌دا له‌ش زۆر هه‌ستیاره‌ وه‌ زوو زوو هه‌ست به‌ نه‌خۆشی‌ و بێتاقه‌تی‌ ده‌كه‌یت ، به‌تایبه‌تی‌ قوورگ ئێشه‌ ، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ سارده‌وه‌ بێت له‌م وه‌رزه‌دا.

باشتره‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ خۆت له‌ ماڵه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ بكه‌یت و چاره‌سه‌رێكی‌ خێرایه‌ بۆ قوورگ ئێشه‌ :
*كه‌وچكێك هه‌نگوین .
*كه‌وچكێك ئاوی‌ لیمۆ .
*كه‌وچكێك زه‌نجه‌بیل
هه‌رسێكیان تێكه‌ڵ بكه‌ پاشان بیخۆره‌وه‌ دوای‌ چه‌ند خووله‌كێك هه‌ست به‌ هێوور بوونه‌وه‌ی‌ قورگت ده‌كه‌یت و به‌خێراترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت .
937 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/2/2021 11:37:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ