تەندروستی
له‌پاییزدا به‌م جۆره‌ به‌رگری‌ له‌شت زیادبكه‌
 ئاڕاستە

له‌وه‌رزی پاییزدا زۆرێك نه‌خۆشی و په‌تا و ئه‌نفلۆنزا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش پێویستی به‌گرنگی پێدانه‌ به‌ته‌ندروستی خۆت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌.

لێره‌دا چه‌ند زانیاریی و شێوازێك ده‌خه‌ینه‌روو بۆ پاراستن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌له‌م ماوه‌یه‌ی‌ ساڵدا بلاَو ده‌بێته‌وه‌ . 

به‌م جۆره‌ به‌رگری‌ له‌ش باشتر بكه‌: 

1. ده‌بێ گرنگی به‌خۆراك بده‌یت و تا هه‌ست بكه‌یت باری‌ ته‌ندروستیت باشه‌ ده‌بێ هاوسه‌نگی‌ پرۆتین و چه‌وری‌ و كاربۆهیدرات رابگریت و خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڤیتامین سی و دی و ئه‌ی‌ و بی 5 بخۆیت، ئه‌مانه‌ش له‌گێزه‌ر و بیبه‌ری‌ سور و ته‌ماته‌ و لیمۆو مزره‌مه‌نی و چه‌ره‌س و پاقله‌ و سێو و سه‌وزه‌ و ماسیدا هه‌یه‌. 
2. نابێ راهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌یاد بكه‌ین چونكه‌ جوڵه‌ له‌ش چالاك ده‌كات و هانده‌ری‌ سستمی به‌رگرییه‌، كاركردن له‌نێو ماڵیشدا به‌رگری‌ له‌ش زیاد ده‌كات. 
3. گرنگیدان به‌خه‌وتن چونكه‌ كه‌مخه‌وی زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌، هه‌ندێ كه‌س پێویستی به‌ 7 سه‌عاته‌ كه‌سانی تریش 9 سه‌عات. 
4. نابێ ده‌رزی كردن و كوتان له‌یاد بكه‌ین چونكه‌ به‌سوده‌ بۆ پاراستن له‌نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌ ڤایرۆسییه‌كان كه‌هۆكاری ئه‌نفلۆنزان. 

212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/1/2021 3:08:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ