هونەر
بەموزیک رێز لەژینگەپارێزان دەنێت
 ئاڕاستە
 
عه‌تا قانع كه‌ دانیشتووی گوندێكی سه‌قزه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هاتۆته‌ شاری سلێمانی و به‌ دوو ئامێری زۆر جیاواز میوزیك ده‌ژه‌نێت و سه‌رنجی هاووڵاتیان به‌ لای خۆیدا راده‌كێشێت، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ شاری سه‌قز به‌ گسك و گۆچان و خاكه‌ناز و خۆڵڕێژ چه‌ند ئامێرێكی میوزیك دروست ده‌كات.

عه‌تا قانع ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 12 ساڵه‌ كاری هونه‌ری ده‌كه‌م و چه‌ند ساڵێكیش بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خۆم ژینگه‌پارێز بووم له‌ سه‌قز، بۆیه‌ وه‌كو رێزێك بۆ ئه‌و ژینگه‌پارێزانه‌ی كه‌ شه‌قام و كۆڵان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ پێمخۆشبوو به‌ گسك و خاكه‌ناز و خۆڵڕێژ و گۆچان چه‌ند ئامێرێكی میوزیك دروست بكه‌م".

وتیشی: "وه‌ك خۆم كه‌مان و نه‌ی و سازم دروستكردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌شمدایه‌ چه‌ند ئامێرێكی تری میوزیك دروست بكه‌م".
ئه‌و هاووڵاتییه‌ ماوه‌ی چوار رۆژه‌ به‌ خۆی و ئامێری میوزیكیه‌كانیه‌وه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه‌و ئێواران له‌ به‌رده‌ركی سه‌رای شاره‌كه‌ و شه‌وانیش له‌ناو پاركی ئازادی میوزیك ده‌ژه‌نێت.

128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/26/2021 3:31:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ