هەواڵ
سبه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
 ئاڕاستە
 
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌بێ‌ لێبڕین ده‌ستپێكرد و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكرا و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ دراون به‌ ماڵپه‌ڕی (ئاراسته‌)، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌: "تا ئێستا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌ حسابی بانكی هه‌رێم و هێشتا هیچ واده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ دیار نییه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی 9ی 2021، مووچه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ هیچ لێبڕینێك دابه‌شكرا.

تائێستا حكومه‌تی عیراق له‌ دوو مانگدا بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ و له‌دوای ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش، لێبڕینی (21%) له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

1868 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/25/2021 2:09:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ